هەواڵ

ئیبراهیم خەلیل خۆی نەکوشتووە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە

 

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگی خۆکوشتنی پزیشکێک  بە ناوی ئیبراهیم خەلیل لە زیندانی سلیڤری شاری ئیستەنبول بڵاو بوویەوە ، کەسوکاری پزیشکەکە خۆکوشتنی کوڕەکەیان ڕەتدەکەنەوە و سوورن لەسەر ئەوەی ناوبراو لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەستداوە.

ئۆزیاوز زانکۆی جەراحپاشای بە پلەی یەکەم تەواو کردووە و لە تاقیکردنەوەیەکی تایبەت بە پزیشکەکانی تورکیادا پلەی سێهەمی بەدەستهێناوە. تەنیا هۆکاریش بۆ دەستگیرکردنی ناوبراو ئەوە بووە لە تەلەفۆنەکەیدا بەرنامەی بایلۆکی بەکار هێناوە.

جەوهەری گیوڤەن یەکێک لە ڕۆژنامەنوسەکانی تورکیا، لە کەناڵی یوتیوبی تایبەت بە خۆی، لە زاری خانەوادەی پزیشکەکەوە کوشتنی ناوبراوی لە ژێر ئەشکەنجەدا پشتڕاست کردەوە.

خانەوادەی پزیشکەکە لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیاندا چەندین شوێنی ئەشکەنجەدان لەسەر لاشەی ناوبراو بەدیدەکەن و بەو هۆیەوە سکاڵا لەسەر کاربەدەستانی زیندانەکە تۆمار دەکەن.

کاربەدەستانی زیندانەکە بە هۆی تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن خانەوادەی پزیشکەکەوە، دەست دەکەن بە هەڕەشەکردن لێیان و باوکی پزیشکەکەش لە لێدوانێکدا سەبارەت بەم بابەتە وتی” ئەمانە دوور نیە ئێمەش بکوژن، خۆ لەم وڵاتەدا دەوڵەت بوونی نەماوە”.

 

سەرچاوە: S Haber

Show More
Back to top button