هەواڵ

ئۆزجان کێسەر ڕۆژنامەنوسی دەستگیرکراو: کەس هەیە گوێی لە دەنگم بێت؟

 

ئۆزجان کێسەر ماوەی ٢٠ ساڵە ڕۆژنامەنوسە و ٤٢ مانگە دەستگیر کراوە و لە دۆخێکی خراپدا دەژی. تورکیا بووەتە زیندانێکی گەورە بۆ ڕۆژنامەنوسان چونکە ناتوانن بە ئازادانە ڕای خۆیان دەرببڕن، ئۆزجانیش یەکێکە لەو ١٨٣ رۆژنامەنووسەی کە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بەهۆی بۆچونەکانیەوە خراوەتە زیندانەوە. هەتا ئێستا کەس بەرامبەر بە ئۆزجان کێسەر نەهاتووەتە وەڵام و هەموو لایەک بەرامبەر بە دەستگیر کردنی بێدەنگ ماوەتەوە و ئەویش لە زینداندا لە دۆخێکی خراپدایە. کێسەر نامەیەک بۆ هاوپیشەکانی و ڕای گشتی دەنێرێت و تیایدا هاتووە “پێویستە ئێمەش چی بکەین کە وەک ڕۆژنامەنوس خۆمان دەربخەین!”. کێسەر باس لەوە کە وەک دەیان ڕۆژنامەنوسی تریش ئەویش لە کەناڵەکانی تەرەتە یاخود ئاژانسی ئەنداۆڵ کاری کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پەردەیەکی بەسەردا بدرێت کە کەس ئەم دۆخەی ئەو نەبینێت.

کێسەر باوکی دوو منداڵە لە مانگی ئابی ٢٠١٦ دەستگیر کراوە. بڕیاری دەستگیر کردنی دەرچوو بوو کاتێک کە چوونە ماڵەکەی لەو کاتەدا لە گەشتدا بوو لە ماڵەوە نەبوو. بەڵام کێسەر کە زانی بەدوایدا دەگەڕێن کۆتایی بە پشووەکەی هێنا و گەڕایەوە ئیستەنبوڵ و خۆی ڕادەستی پۆلیس کردەوە. هەرچەندە خۆی پارێزەری هەبوو بەڵام پارێزەرەکەی قبوڵ نەکرا و دادگا خۆی پارێزەرێکی بۆ دانا. دادوەر چەند پرسیارێکی بچوکی لێکرد، پرسیارەکانیش ئەمانە بوون، لە کام قوتابخانە و زانکۆدا خوێندوتە؟ چۆن خێزانەکەت ناسیووە؟ لە کام بانقدا پارەت هەبووە؟ دوای وەڵامدانەوەی ئەم چەند پرسیارە ڕاستەوخۆ بۆ دادگا دەنێردرێت. هەرچەندە کێسەر خۆی ڕادەست کردووە بەڵام تۆمەتی هەوڵی هەڵهاتنیشی دراوەتە پاڵ. لەو کاتەدا کە لە تورکیادا باری نائاسایی ڕاگەیێندرابوو بەو هۆیەوە بۆ ماوەی ١٢ مانگ هیچ زانیاریەکی تۆمەتبار نەدەدرا بە پارێزەرەکە. لە کاتێکدا کە تۆمەتبارەکە داوای دەکرد کە چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت بەڵام داواکەی ڕەت دەکرایەوە.

کێسەر لەو کاتەدا کە دەستگیر کرابوو چەندین داوای پێشکەش بە دادگا کردووە کە مافەکانی بۆ بگەڕێندرێتەوە بەڵام هەموو ئەو داواکاریانەی کە پێشکەشی کردوون بێ سەرئەنجام ماونەتەوە. لە داواکاریەکاندا باسی لەوە کردووە کە بە بێ هەبونی هیچ تاوانێک لە کارەکەی دوور خراوەتەوە و دەست بەسەر کراوە بۆ ئەو مەبەستەش ئەم داواکاریانەی پێشکەش بە دادگای باڵای دەستوری تورکیا و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا کردووە بەڵام لەلایەن هیچ لایەکەوە وەڵامی نەدراوەتەوە.

دوای دەستگیر کردنی بە ١٧ مانگ لە ١٤ کانونی یەکەمی ٢٠١٧ لەلایەن دادگاوە بڕیاری سەپاندنی سزای بۆ ماوەی ٩ ساڵ بەسەردا سەپێندرا. کێسەر لە دادگایەکەدا مافی ئەوەی پێ نەدرا کە بەرگری لە مافەکانی خۆی بکات. بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەندام بووە لە ڕێکخراوی چەکداریدا سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. ١٣ ساڵ لەمەو پێش لە شوێنێکدا کاری کردووە کە پەیوەندی بە ڕێکخراوی تیرۆرستیەوە هەبووە، هەروەها ٨ ساڵ لەمەو پێش لە کەناڵی جیهان کاری کردووە هەموو ئەمانەی وەک تاوان بۆ تۆمار کران. هەموو ئەو پەیوەندیانەی کە لە ماوەی ١٣ ساڵەی پێشوودا ئەنجام دراوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە. کێسەر باس لەوە دەکات کە حکومەتی تورکیا دەیەوێت بە ئەنقەست سزای ڕۆژنامەنوسان بدات هەتا ئازایەتی ئەوەیان نەبێت کە بەرامبەر حکومەت بوەستنەوە.

 

هەرچەندە بایلۆکی دانەبزاندووە بەڵام بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بایلۆکی بەکارهێناوە

بایلۆک بەرنامەیەکی نامەگۆڕینەوەیە هەرچەندە کێسەر دەڵێت کە ئەو بەرنامەیەی دانەبەزاندووە بەڵام باس لەوە دەکەن کە ئەو بەرنامەیەی بەکارهێناوە. لە دادگاگادا کێسەر هەموو ئەو تۆمەتانەی کە دەربارەی بەکارهێنانی بایلۆک رووبەڕوی کرابونەوە رەت کردەوە. سەرەڕای ڕەتکردنەوەی لەلایەن کێسەرەوە بەڵام دادگا وتەکانی ئەویان وەرنەگرت. دادگاکەی لەسەر ئەم تاوانەی کە ڕووبەڕوی کرابووەوە داوای تەمیزی بەمشێوەیە پێشکەش بە دادگا کرد:

“بریکارەکەم لە  201178.19 ژمارە تەلەفۆنێکی پێ بووە بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە لە 2014.8.296 بەرنامەی بایلۆکی بۆ ژمارەیەکی تر دابەزاندووە. باس لەوە دەکرێت کە ژمارەی دووەمی ژمارەیەکی نهێنی بووە، بەڵام بریکارەکەم ئەگەر بایلۆکی بویستایە بۆ چی بەرنامەکە بۆ مۆبایلی دووەمی داببەزێنێت، ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی کە گومانەکان لەسەر خۆی زیاد بکات، بایلۆک بەرنامەیەکی نامە گۆڕینەوەیە لەسەر چ ئامێرێک دای ببەزێنێت هەمان کار دەکات”.

بایلۆک بەرنامەیەکی نامە گۆڕینەوەیە وەک بەرنامەکانی وەتسئەپ و ڤایبەر بەڵام لە تورکیا دوای کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ١٥ تەموزەوە هەموو ئەو کەسانەی کە لە تورکیادا ئەو بەرنامەیەیان دابەزاندبوو بە بیانوی ئەوەی کە پەیوەندیان بە بزاڤی خزمەتەوەتەوە هەیە دەستگیر کران.

پارێزەرەکەی کێسەر باس لەوە دەکات کە ئەو کەسانەی کە باس لەوە دەکرێت کە لە ڕێگەی بایلۆکەوە کێسەر قسەی لەگەڵدا کردوون بایلۆکیان نەبووە باشە چۆن دەکرێت لە ڕێگەی بەرنامەیەکەوە قسە لەگەڵ یەکێکدا بکەیت کە ئەو بەرنامەیە بەکار نەهێنێت، ئەمەش ڕاستنەبونی ئەو تاوانانە دەر دەخات کە ڕووبەڕووی بریکارەکەم کراونەتەوە.

لەلایەکی ترەوە لە بەڵگەکانی دادوەردا باس لەوە دەکرێت کە کێسەر بە ناوێکی خوازراوەوە بەشداری بایلۆکی کردووە و پاسپۆرتی بایکلۆکەکەی دیاری کراوە و باس لەوە دەکرێت کە ٨ پەیوەندی کردووە لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە و ١٣ پەیوەندی بۆ هاتووە، هەروەها لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە ٣ ئیمەیڵی بۆ هاتووە بەڵام هەموو ئەو هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە چونکە ناوێکی لەو شێووەیە لە ئارادا نییە و ئەو کەسانەی کە ناویان لە لیستی پەیوەندی هاتوو ڕۆشتوودا هەیە هیج پەیوەندیەکیان بە کێسەرەوە نییە، سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن دادگاوە پارێزگاریم لە بریکارەکەم کرد کرد بەلام ئەو پارێزگاری ئێمە لەلایەن دادگاوە وەرنەگیرا.

کاتێک کە سزاکە بە کێسەردا سەپێندرا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرا چونکە بە هەزاران کەسی وەک کەسەر بەو شێووەیە لەسەر هەمان دۆسیەکەی کەسەردا لە زینداندا بوون بەڵام بە شێوەی کەسەر سزایان بەسەردا نەسەپێندرا و ئازاد کران. چەندین کەس هاوشێوەی ئەم بوون بەڵام خۆیان ڕادەست نەکرد و بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵهاتن بەڵام کێسەر کەسێکی نیاز پاک بووە و خۆی بە پێی خۆی ڕادەستی پۆلیس بووە کە زانیویەتی پۆلیس بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام پاداشتی ئەم نیاز پاکیەی ئەوە بوو کە سزای ٩ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

 

ئەوەی ڕۆژنامەنوسانی دەستگیر کردبێت براوە بووە

لە کاتی دادگای کردنیدا چەند نادادپەروەریەکی بەرامبەر ئەنجامدراوە. ئەو کەسەی کە لێکۆڵینەوەکەی لەگەڵدا ئەنجامدا دەبوایە بەشداری بڕیاری دادگای نەکردایە بەڵام هەمان کئەو کەسەی کە لە لێکۆڵینەوەکەدا دەستێکی باڵای هەبووە پاش ماوەیەک بووە دادوەر و دەستی لە سەپاندنی سزا بەسەر کێسەردا هەبووە. هەروەها هەمان ئەو کەسە کراوەتە دەستەی لێپرسینەوە لە تەمیزی دادگادا بۆ ئەوەی ئەگەر تەمیز پێشکەش بکرێت تەمیزەکە لەلایەن ئەوەوە ڕەت بکرێتەوە.

چەندین دۆسیەی تایبەتیان بۆ ردووەتەوە لێدوانی چەندین کەسیان وەرگرتووە کە لە تەرەتە کاریان کردووە بەڵام لە شارەکەی کێسەردا نەبوون و هیچ پەیوەندیەکیان بەوەوە نەبووە، هەرچەندە لەسەر کێسەر بەڵگەی ئاشکرا نەدۆزراوەتەوە بەڵام چەندین بەڵگەی دروستکراویان خستووەتە نێو دۆسیەکەیەوە.

بە بیانوی ئەوەی کە پەیوەندەی بە بزوتنەوەی گولەنەوە هەبووە خستویانەتە زیندانی تارسوسەوە کە ١٤ کاتژمێر لەو شوێنەوە دوورە کە خێزانەکەی تیایدا دەژین. وەک چەندین کەس کە لە زیندانەکاندا بوون کێسەریش پلانی ئەوەی هەبووە کە بچێتە تاقیکردنەوەی چوونە زانکۆوە بەڵام لەلایەن زیندانەوە ڕێگری لە بەشداری کردنی کراوە.

ئۆزجان کێسەر باس لەوە دەکات وەک هەموو ڕۆژنامەنوسانی تری تورکیا خاوەنی ناسنامەی زەردە و ئەندامە لە ئەنجومەنی ڕۆژنامەنوسانی پەرلەمانی تورکیادا، داواکەی گەیاندووەتە دادگای مافی مرۆڤی ئەروپا و دادگای باڵای دەستوری، کێسەر پرسیاری ئەوە دەکات کە پێویستە چی تر بکات هەتا بە هانایەوە بێن؟

 

https://www.tr724.com/tutuklu-gazeteci-ozcan-keser-soruyor-sesimi-duyan-var-mi/

Show More
Back to top button