هەواڵ

ئومێد هۆرزوم دوای ئەوەی ماوەیەک بێسەروشوێن بوو لە دادگادا قسەیکرد

"ڕفێندرام، ئەشکەنجە درام..."

 

ئومێد هۆرزوم ڕۆژی ٦ ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ بە بیانووی ئەوەی هاوسۆزی بزاڤی خزمەتە لە لایەن ئوتومبێلێکی ڕەشەوە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕفێندرا. هاوشێوەی ئومێد هۆرزوم زیاتر لە ٣٠ کەسی دیکە بە هەمان شێوەیە بە بیانووی هاوسۆزییان بۆ بزاڤی خزمەت ڕفێندراون بۆ ماوەی چەندین مانگ هیچ هەواڵێک لە بارەیانەوە نەدەزانرا. هەندێک لەوان تا ئێستا بێسەروشوێنن.

هۆرزوم دوای ١٣٢ ڕۆژ کە ڕفاندنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە دەرکەوت. بە هۆی ئەو نووسراوانەی بە زۆر بە ئومێد هۆرزوم واژۆ کرابوو ژمارەیەکی زۆر خەڵک بە تۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکران کە کارمەندی دامودەزگاکانی حکومەتیشیان تێدابوو.

لە چەند ڕؤژی ڕابردوودا ئومید هۆرزوم لە دانیشتنێکی دادگا لە ئەنقەرە ئامادەبوو. ئەو کەسەی دادگایی دەکرا لەسەر لێدوانێکی ئومێد هۆرزوم بە تۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت دادگایی دەکرا کە ئەوەش لە تورکیادا بە ئەندامبوونی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت.

ئومێد هۆرزوم لە لایەن داواکاری گشتییەوە وەک “شایەتحاڵ” بانگهێشتی دادگا کرابوو، بەڵام لە دادگا هەموو ئەو لێدوانانەی ڕەت کردەوە کە واژۆی لەسەر کردبوو، وە بۆ یەکەم جار دانی بەوەدا نا ڕفێندراوە و دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئەو لێدوانانەی بە زۆر پێ واژۆ کراوە.

ئومێد هۆرزوم لە بەردەم دادگادا وتی “من بە هیچ شێوەیەک ئەو کەسە ناناسم کە لێرە ئامادەیە و دادگایی دەکرێت. من ڕۆژی ٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ کاتێک بە ئوتومبێلەکەی خۆم دەڕۆشتم ئوتومبێلێک بەردەمی گرتم و چەند کەسێک دابەزین و منیان بە زۆر کردە ناو ئەو ئوتومبێلەوە. توورەکەیەکی ڕەشیان کرد بە سەرمدا. لە بەرواری ١٦ ی نیسانی ٢٠١٨ هەر لە لایەن ئەو کەسانەوە ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە کرام. لەو ماوەیەدا زۆر ئەشکەنجە درام. لە بنکەی پۆلیسیش ئەشکەنجەی دەروونی درام. چەند لاپەڕەیەکیان بە زۆر پێ واژۆ کردم و هەڕەشەیان لێ کردم سەبارەت بەوەی پێویستە لە لێدوانەکانمدا چی بڵێم. من دەمەوێت ئەوەتان پێ بڵێم کە ئەو نووسراوانە لەگەڵ من بە شێوەیەکی ئامادەکراو ڕادەستی بنکەی پۆلیسی ئەنقەرە کرا. من نازانم ناوی چەند کەس لەو لیستەدا هەیە بەڵام ئەوەندە دەزانم ناوەکان زۆرن و نزیکەی ١٠٠ ناو دەبێت.”

 

http://www.samanyoluhaber.com/bir-sure-kaybedilen-umit-horzum-mahkemede-konustu-kacirildim-iskence-gordum-haberi/1340744/

Show More
Back to top button