هەواڵ

ئوغور ساغندک دەچێتە بەردەم دادوەر، تۆمەتەکەی هەمان شتە: ڕۆژنامەنوس بوونی و تویتەکانی

ئوغور ساغندکی ڕۆژنامەنوس کە بە هۆی هەواڵدانی کەسێکەوە، لە بەرواری ٢٧ ی نیسانی ئەمساڵەوە لەلایەن داواکاری گشتی ئەنتاڵیاوە فەرمانی دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکراوە و ئەمڕۆ دەچێتە بەردەم دادوەر.

ساغندک کە ماوەی ١٤ ساڵە ڕۆژنامەنوسە، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٣:٣٠ لە دادگای ٢٦ سزا قورسەکانی ئیستەنبول دەچێتە بەردەم دادوەر.

وەک بەڵگەی تاوانباربوونی ڕۆژنامەکە، داواکاری گشتی ئاماژەی بە ٨ تویتی ڕۆژنامەنوسەکە کردووە کە لە پەیجی خۆی بڵاوی کردوونەتەوە.

هەروەها کارکردنی ناوبراو لە ئاژانسی جیهانی تورکی و وەرگرتنی موچەکەی لە بانکی ئاسیا، ئەندامبوونی لە سەنیدکایەکی تایبەت بە ڕۆژنامەنوسان، وەک بەڵگە لەسەر ئەندامێتی ناوبراو لە گروپی تیرۆرستیدا پشاندراوە.

http://www.tr724.com/ugur-sagindik-hakim-karsisina-cikiyor-suclama-ayni-gazeteci-olmasi-ve-twit-atmasi/

 

Show More
Back to top button