هەواڵ

ئایشە ئۆزدۆغان کە نەخۆشی شێرپەنجەی هەیە و بارودۆخی زۆر خراپ بووە: چیتر توانام نەماوە بەرگە بگرم!

ئایشە ئۆزدۆغان کە تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەیە و نەخۆشییەکەی لە ئێستادا گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم، بە تۆمەتی کارکردن لە بەشە ناوخۆییەکی بزاڤی خزمەتدا لە شاری ئیسپارتا لە تورکیا، سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، لە ئێستادا بارودۆخی تەندرووستی بە تەواوی خراپ بووە.

ئایشە ئۆزدۆغان سەرەڕای نەخۆشییە قورسەکەی، خاوەن پێداویستی تایبەتە و ڕێژەی کەمئەندامییەکەی ٧٢ لە سەدە، بەڵام سەرەڕای ئەوە لە زینداندا هێڵدراوەتەوە و ئازاد ناکرێت. ئایشە ئۆزدۆغان چەند جارێکی داوای کردووە سزاکەی بۆ دوابخرێت، بەڵام داواکەی لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە ڕەتکراوەتەوە. ئایشە سەبارەت بە بارودۆخی لە زینداندا دەڵێت: “چیتر توانای بەرگە گرتنم نەماوە!”.

ئایشە ئۆزدۆغان لە دوایین پەیامیدا دەڵێت: “بە هۆی ئەوەی ماوەی ٢ مانگە وەک پێویست چارەسەری پزیشکیم وەرنەگرتووە بارودۆخی تەندرووستیم زۆر خراپ بووە. ئەگەر برینەکانم بە تەواوی بکرێتەوە، ئەوا تەواوی نەشتەرگەری و چارەسەرەکانی ١،٥ ساڵی ڕابردووم هیچ واتایەکی نامێنێت. من ئێستا ناتوانم سەرم بە ڕێکی ڕابگرم. بەردەوام خوێنبەربوونم لە لوتمەوە هەیە. چیتر توانای بەرگە گرتنم نەماوە. تکایە با کەسێک دەنگم ببیستێت. سەرەڕای ڕاپۆرتە پزیشکییەکان کە دەڵێن ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە، بەڵام ئازاد ناکرێت و لە زینداندا هێڵدراومەتەوە”.

Show More
Back to top button