هەواڵ

“ئایشە ئۆزدۆغان کە ناتوانێت بە پێوە خۆی ڕابگرێت هەموو جارێک لە بردنی بۆ نەخۆشخانە کەلەپچە دەکرێت”

ئایشە ئۆزدۆغان کە تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم و لە بارودۆخێکی تەندروستی زۆر خراپدایە، بەڵام سەرەڕای ئەوە بە تۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت دەستگیرکراوە و ڕەوانەی گرتووخانە کراوە.

ئەمینە ئەردەم خوشکی ئایشە ئۆزدۆغان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە لە کاتی دەستگیرکردنییەوە هەتا ئێستا هەموو ڕۆژێک بە هۆی تێکچوونی بارودۆخی تەندرووستییەوە ئایشە ئۆزدۆغان ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت و وتی “ئایشە ئۆزدۆغان کە تەنانەت توانای ئەوەی نییە بە پێوە خۆی ڕابگرێت هەموو جارێک کە دەبرێت بۆ نەخۆشخانە کەلەپچە دەکرێت.”

ئەمینە ئەردەم لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ عومەر فاروق گەرگەرلیئۆغڵو پەرلەمانتاری هەدەپە و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: “ئایشە بەردەوام کاتێک دەبرێت بۆ لای یاریدەدەری پزیشک لە گرتووخانە کەسێک دەچێتە ژێر باڵی و ناتوانێت بە تەنها بڕوات. دواتر بە هۆی خراپی تەندرووستییەوە ڕەوانەی گرتووخانە دەکرێت. بەردەوام کاتێک دەبرێت بۆ نەخۆشخانە کەلەپچە دەکرێت. بە درێژایی ٧ ڕۆژ لە زینداندا تەنها سێ جار توانیویەتی نان بخوات.”

 

https://www.tr724.com/ayakta-bile-duramayan-ayse-ozdogan-her-hastaneye-sevkinde-kelepcelenmis/

Show More
Back to top button