هەواڵ

ئایشە ئۆزدۆغان: ئەگەر ئیزرائیل بێت و بڵێت ئایشە با بڕۆین، سوێند بە خودا بە دڵخۆشییەوە دەڕۆم

ئایشە ئۆزدۆغان تووشبوویەکی نەخۆشی شێرپەنجەیە و لە ئێستادا نەخۆشییەکەی گەیشتووەتە قۆناغی چوارەم و لە بارودۆخێکی تەندرووستی زۆر خراپدایە، بەڵام داواکاری دواخستنی سزاکەی ڕەتکرایەوە و ڕەوانەی گرتووخانە کرا.

ئەمینە ئەردەم، خوشکی ئایشە ئۆزدۆغان، لەمیانەی بەشداری کردنی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فاتمە زەهرا فیدان لە یوتیوب، باسی لە چۆنێتی دەستگیرکردنی خوشکەکەی لە لایەن پۆلیسەکانەوە کرد.

سەرەتا لە چاوپێکەوتنەکەدا فاتمە زەهرا فیدان وتی “لەناکاو چی ڕوویدا؟ من ڕۆژێک پێشتر بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ئایشەدا کرد و ئەو دەنگی باش بوو. پێی وتم مامۆستا منیش ویستوومە قسە لەگەڵ تۆدا بکەم. بەڵام پێم وابێت ئەو مەبەستی ئەوە بوو کە من غەمبار نەکات… ئەو دواتر وتی ‘لە ڕاستیدا من زۆر باش نیم. ئەوەندە بێزارم کە ئەگەر ئێستا ئیزرائیل بێت و بڵێت ئایشە با بڕۆین بە سوێند بە خودا بە دڵخۆشییەوە لەگەڵیدا دەڕۆم”.

دواتر ئەمینە ئەردەم سەبارەت بە چۆنێتی دەستگیرکردنی خوشکەکەی وتی “دوێنێ ئێمە میوانمان هەبوو. بە مەبەستی دڵدانەوەی ئایشە هاتبوون. کاتێک ئەوان قسەیان دەکرد من چوومە سەرەوە. لەناکاو دەنگەدەنگ هات. تەماشا دەکەم کۆمەڵێک کەسی نەناسراو. وتیان سزاکەی ئایشە پەسەندکراوە و هاتووین بیبەین. سوکایەتیان بە ئایشە دەکرد و هەر پەلەپەلیان لێدەکرد. ئەمە لە کاتێکدا کە ئایشە ناتوانێت بە پێوە ڕابوەستێت. دایکم و باوکم دەپاڕانەوە بۆ ئەوەی ئایشە دەستگیر نەکرێت.”

ئایشە ئۆزدۆغان بە تۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و سەرەڕای خراپی بارودۆخی تەندرووستی سزاکەی لە لایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە پەسەندکراوە.

http://www.samanyoluhaber.com/ayse-ozdogan-azrail-gelse-hadi-gidiyoruz-ayse-dese-vallahi-sevincle-giderim-haberi/1377470/

 

Show More
Back to top button