بیروڕا

ئایا یاسا و شوورەیی لەم شێوەیە دەبێت؟

بەخامەی حەسەن جەمال

بەخامەی حەسەن جەمال

ڕۆژنامەنووس حەسەن جەمال بۆچوونەکانی سەبارەت بە دانیشتنی دادگایکردنی نووسەرانی ڕۆژنامەی زەمان بڵاوکردەوە.

 

بڕیارەکانی دادگای چاڵەیان وە ئەو نائومێدییانەی بە درێژایی تەمەنمان توشی بووین…

برای خۆشەویستم شاهین:

لە کەنار دەریا بەبێدەنگی لە سوچێکی ئارامدا کتێب دەخوێنمەوە لە کاتێکدا تۆ لە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای چاڵەیان دەکەیت.

بەڵام ناخم ئاسودە نییە.

دادگا بڕیاری چی دەدات؟

دەزانم بە بانگەشەیەکی بەتاڵ و هەتاڵ، پارێزەر داوای بەندیخانەی هەتاهەتایی کرد.

تۆی بە تیرۆریست ناوبرد، تۆی بە کودەتاچی ناوبرد.

توانی کەسێک تاوانبار بکات کە تەمەنێک پشتی دیموکراسی و یاسای گرتووە، کە دژی توندوتیژی و تیرۆر وەستاوە، لە ئاست کودەتاچییەکان بەردەوام وتوویەتی نا.

جەنابی پارێزەر، لەگەڵ نەبونی هۆکارێکی گرنگ و بە پشتبەستن بە بانگەشەیەکی بەتاڵ ئەم سزا قورسانەتان داوا کردووە، و پەیوەست نەبوون بە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و دادگای دەستووری.

ئەمە نەک تەنها بۆ تۆ هەموو رۆژنامەنووس و نوسەرەکانی تریش دەگرێتەوە.

ئایا یاسا و شوورەی لەم شێوەیە دەبیت؟

مێژوو هەر بەردەوام دەبێت لە شڵەژاندنی ئێمە؟

برا خۆشەویستەکەم،

ئایا یاسای لەم شێوەیە دەبێت؟

بۆ خاتری خوا دادپەروەری بەم شێوەیە دەبێت؟

یاخود شوورەیی لەم شێوەیە دەبێت؟

کاتژمێر سێ و نیوی پاش نیوەڕۆیە، لە کاتێکدا بەدیار دەریای رەشەوە چاوەڕوانی بڕیاری دادگا لە تۆ و چاڵەیان دەکەم، وەک فلیمێک نائومێدی بە بەرچاوماندا دێت و دەڕوات.

زوو زوو  ئەو چەن دێرەم بیردێتەوە کە نوسیبووم؛ مێژوو هەر بەردەوام دەبێت لە ڕاچڵەکاندنی ئێمە؟

 

یاخود؛

ئەو گزنگانە هەر نایەن کە چاوەڕوانیانین؟ وەک ئەمڕۆ هەر لە دوێنێدا دەمێنێتەوە؟  شاهین دیارە کە بەو شێوەیە .

لە کەنار دەریا، چیرۆکی ژیانی ئیڤان کلیما دەخوێنمەوە. پڕیەتی لە نائومێدی.

ژیانی نوسەر و رۆمان نوسێک کە لە خێزانێکی یەهودییەوە هاتووە پریەتی لە نائومێدی و ڕاچڵەکاندن.

وڵاتەکەی چیکۆسلۆڤاکیا سەرەتا ئاشنا بووە بە هیتلەری فاشیزم، وە پاشان ستالینی کۆمۆنیزم.

کاریگەری هیتلەر، ئیڤان کلیمای گۆڕیوە بە کۆمۆنیزم.

بەڵام وەلامی لە ئاست ناهەقی و بەرپەرچدانەوە و رەخنەگرتنی وای کردووە کە ئیڤان کلیمای لە پارتی کۆمۆنیستی دوربخرێتەوە.

ئەویش وەکو باوکی لە پارتەکە دوورخراوەتەوەم بێکار ماوەتەوە، فەقیری چەشتووە، لە دادگا و بەندیخانەدا ئازاری زۆری چەشتووە. وە هەروەها لە ساڵی 1968دا خاپوور کردنی پراگ بەهاری بینیوە لەلایەن تانکەکانی سۆڤیەت.

لە پاشان لە ساڵی 1989دا بەهۆی رووخانی دیوارەکانی بەرلین و کوودەتای چیکۆسلۆڤاکیا زۆر دلخۆش بووە.

 

شاهینی برام؛

وا کاتژمێر چوار تێپەڕیوە و تۆ هەر پەیوەندیت پێوە نەکردم، دیارە کە دادگا بڕیاری نەداوە.

ئێمەش تەمەنێک پرسیارەکانی ئیڤان کلیمامان لەخۆمان پرسیوە. ئێمەش خەمە شاراوەکانی ناو ئەم پرسیارانەمان چەشتووە.

بەداخەوە مێژوو، هێشتا بەردەوامە لە ڕاچڵەکاندنی ئێمە. وەک ئەو بڕیارەی کە لەلایەن دادگای چاڵەیانەوە  پێمان گەشت.

واتە تۆش وەک ئەوانی تر تیرۆرستیت تۆش وەک ئەوانی تر دەبیت حەوت بۆ هەشت ساڵ لە بەندیخانە دەمێنیتەوە،

مەگەر دادپەروەری بەم شێوەیە دەبێت؟

تاکە دڵدانەوە ،دەرچونی ئەحمەد ئاڵکانە لە بەندیخانە.

بەڵام لە هەمان کاتدا درێژە کێشانی ماوەی بەندیخانەی موستەفا وناڵ و مونتەزەر تورکۆنە زۆر خەفەتاوییە.

مێژوو ئەم رۆژانە لە پەڕاوی ڕەشدا دەنوسێتەوە.

 

سەرچاوە: http://www.shaber3.com/boyle-hukuk-boyle-rezalet-olur-mu-haberi/1308595/

Show More
Back to top button