هەواڵ

ئایا گونجاوە لە خوارەوە دەستبکرێت بە بونیادنانی دیموکراسی؟

بەخامەی: عمر فاروق گیرگیرلیئۆغڵو

“وەلی ساچڵک لەبەرامبەر زوڵمدا بێدەنگ نەبوو و گەرمترین کاردانەوەی ئەنجامدا. 800 کیلۆمەتر ڕێی بڕی و سەردانی گۆڕی ڕاستڕەو گۆکهان ئاچککۆڵی کرد  و بەناوی مرۆڤایەتییەوە داوای لێبوردنی لێکرد. ئەم چاوپێکەوتنە لەنێوان دوو کەس کە 180 پلە بیروبۆچونیان لەیەکەوە نزیکە، ئاماژەیە بۆ بەگژداچونەوەی زوڵم. ئەم هەنگاوە لە رەقترین دڵیشدا جێی خۆی گرت.”

ڕوداوەکانی ئەم چەند ساڵەی ڕابردوو، چەند ڕاستییەکی تاڵی بەبیرمان خستەوە. ئەو کەسانەی کە وابیریان دەکردەوە کە بابەتی پرۆسەی ئاشتی کە ئێردۆغان سەرپەرشتی دەکرد ئەنجامێکی باشی دەبێت، بەڵام توشی بێئومێدی بوون.

چونکە قسە باقو بریقەدارەکان لەکاتێکدا سەرکردەکان لەکاتێکدا کە هەست بە ئارامی ناکەن و دەیکەن، دەبوو بە بێئومێدی بۆ کەسانی دیکە. لەبەر کاریگەری سەرکردە یاخود ڕەشەبای سیاسەت نا، بەڵکو دەردەکەوت کە بێجگە لەوەی چاودێریکردنێی زەحمەت و گرنگ بۆ دیموکراسی هیچ ڕێگایەکی دیکە نییە. بەڵام هەموو رۆژێک زەمینەسای بۆ ئەم کارە لەناودەچوو.

بەداخەوە لە ئەزموونە تاڵەکانەوە فێر بوونین و فێر دەبین کە نابێت پرۆسی دیموکراسی لە سیاسەتمەدارەکانەوە چاوەڕی بکەین. چونکە ئەوان حسابی سیاسی دەکەن و بەپێی ڕۆژگار سیاسەتەکانیان دەگۆڕن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە سەرکردەکان دیموکراسی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، چاوەڕوانی باش بوونی کۆمەڵگا، خەیاڵپڵاویە.

لەگەڵ وڵاتانێکدا دەژین کە تەنانەت دوای ڕۆشتنی سەرکردە سەپێنەرەکان گەلەکە زیاتر توشی بەڵاو ناوخۆشی بوونەوە. دوور نییە ئێمەش توشی هەمان کارەسات ببین. لەجیاتی چاوەڕوانی ئەو قەدەرە بکەین، دەتوانین بەدەستی خۆمان بیگۆڕین، بەڵام چۆن؟

ڕەنگە ژیان بەو شێوە ئومێدە، بۆ زۆر کەس مەحاڵ بێت. بەڵام ئەو موحافەزەکارانەی دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست و لەلاین ئیسلامییەکانەوە پشتگیری دەکرێن، بە تاقیکردنەوەیەکی خراپدا تێدەپەڕن. بە بێبەزەییانە بەخششەکانی دەسەڵات بەکار دەهێنن و دوێنێ  لیبڕاڵەکان و چەپەکان بە وتنی ‘ماویەتی بەڵام بەڵی’ لە بارودۆخێکی سەختدا بەجێدەهێڵن.

ئەو لێبڕاڵ و چەپانەی کە لەپێناو دیموکراسیدا بەدوای بچوکترین ڕۆشنایدا دەگەڕێن، توشی نائومێدی دەبن. ئەو چەپانەش پێیان وایە کە دەبێت جارێکی دیکە شانسی دەسەڵات نەدرێتەوە بە موحافەزەکاران.  لە بارادۆخێکی لەم شێوەیەدا دەکرێت کە موحافەزەکارەکان دووبارە تێگەیشتنێکی ئازادانە بهێننەوە کایەوە؟ ئەم بیروبۆجونە کە ڕونەدانەوەی مەحاڵ نییە، بەڵام زەمینەسازی  ڕونەدانی زیاترە.

ئەو موحافەزەکارانەی کە توشی زوڵمی باری نائاسای بوون، بابەتێکی دیکەیە. هەندێ لەوانە توشی نائومێدی بوون و لەبەر ئەوەی کە خۆیان نەخستۆتە شوێنی ئەو کەسانەی کە توشی زوڵم بوون، زۆر پەشیمان بونەتەوە و لێپرسینەوە لە خویان دەکەن.

ئەم لێپرسینەوەیە لە خود بەڕای من زۆر گرنگە و دەبێت پەرەی پێبدرێت. من لە زۆربەی نووسین و وتارەکانمدا ئەم کارە زۆر ئەنجام دەدەم. بەڵام هەستیش دەکەم لەلایەن زۆر خەڵکەوە بەپێی پیوسیت نییە.

ئەو کەسانەی ڕەخنە لەخۆیان دەگرن ڕەنگە بەم شێوەیە لەلایەن خەڵکییەوە دادگای بکرێن ” ئەگەر ئەو کێشەیەی بەسەر نەهاتایە، ئەم قسانەی نەدەکرد، با کێشەکەی لەکۆڵ بێتەوە پەشێمان دەبێتەوە لەو قسانە”، بەڕاستی ئەو کەسانە نازانن کە چەکەرەیەکی تازە پێگەیشتوو  لەناودەبەن.

هەموو کەسیک بەرپرسە لەو بارودۆخەی ڕودەدات. ئێردۆغانی و دژی ئێردۆغانی هیچ زەمینەیەک بۆ دیموکراسی ساز ناکات. ئەو کەسانەشی کە ڕەخنە لە ئۆپۆزسیۆن دەگرن، نازانن کە هەمان نەخۆشییان هەیە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەواهیدەری ڕوداوێک بووم کە زۆر گرنگیم پێدەدا. گۆکهان ئاچککۆڵ  دوای ئەوە کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە ئەنجامی ئەشکەنجەدان گیانی لەدەستدا و پاشان داواکرا لە گۆرستانی خائینان بنێژرێت و نوێژی مردووی لەسەر نەکرا، ڕەنگە لەکاتی دەستبەسەرکردنەکەیدا ئەوندە نەبوبێتە بابەتی ڕۆژ.

بەڵام دوای تێپەڕبوونی 18 مانگ پاش ئەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەڵگەی بێتاوانی بلاوبۆیەوە و خرایەوە سەر کارەکەی، بوو بە یەکەم بابەتی ڕۆژ. وەلی ساچڵ کە لە ئەنجامی ئەشکەنجەدا لە زیندان قۆڵی لەدەستدابوو، لەبەرامبەر ئەم زوڵمەی مامۆستا گۆکهان بێدەنگ نەبوو و کاردەنەوەیەکی گەورەی هەبوو.

 

 

800 کیلۆمەتر ڕێی بڕی و سەردانی گۆڕی ڕاستڕەو گۆکهان ئچککۆڵی کرد  و بەناوی مرۆڤایەتییەوە داوای لێبوردنی لێکرد. ئەم چاوپێکەوتنە لەنێوان دوو کەس کە 180 پلە بیروبۆچونیان لەیەکەوە نزیکە، ئاماژەیە بۆ بەگژداچونەوەی زوڵم. ئەم هەنگاوە لە رەقترین دڵیشدا جێی خۆی گرت.

ئێستا تەنها کاری ئێمە دەبیت کۆکردنەوەی ئەم هەنگاوانەبێت و هانی ئەم جۆرە کەسە نەبەزانە بێت. دەبێت ئەو تورکانەی کە خۆیان دەکەنە خاوەنی کیشەی کورد، ئەو سونیانەی کە خۆیان دەکەن خاوەنی کێشەی عەلەوی و ئەو چەپانەی خۆیان دەکەنە خاوەنی کێشەی کەسانی ڕاستڕەوەکان، زیاتر ببێت.

ئەو کەسانەی کە دیموکراسی دەکوژن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاری دەهێنن، ڕوبەڕوبونەوەیان قورس نییە  و پیشتریش ئەوەمان کردووە  و دەتوانین دوبارەی بکەینەوە.

Show More
Back to top button