بیروڕا

ئایا ئەم ڕۆژنامەنووسانە کودەتاچین؟

بە خامەی مێهمێت یڵدز

دوێنێ بڕیاری دادگا بۆ نووسەر و بەڕێوبەرەکانی رۆژنامەی زەمان دەرچوو. پاش ئەوەی دوو ساڵ پێش ئێستا لەژێر چاودێریدا بوون، بە سزای  هەوڵدان بۆ گۆرینی دەستوور لە بەندیخانە مانەوە.

لەدوای ئەوەی هیچ کار بە بەڵگەکانی پارێزەرەکە نەکرا، تۆمەتەکان گۆران و کران بە “ئەندامبوون لە گروپی تیرۆرستی” کە ئاکەپە خۆی هەڵیبەستووە. دەبوو ڕوونکردنەوەیەک هەبێت بۆ دوو ساڵ هێشتنەوەیان لە زیندان و  بێبەش کردنی ئەم رۆژنامەنووسانە لە هەموو شتێک. ئەگەر وا نەبێ، ئەگەر بێتاوانن بۆچی ئەم ماوە درێژە لە زیندان مانەوە. دادگا بە خۆ پەڕاندنەوە لە پرسیارەکە، تەنها وتی کەوا بەهۆی بوون بە ئەندامیان لە گروپێکی تیرۆرستی  بۆ ماوەی چەندەها ساڵ سزای زیندانی دا بەسەریاندا. بۆ ئاسودەکردنی دەروونی خۆیان چواریان بڕیاری دەرچونیان بۆ دەرکرا و هێشتا دوو رۆژنامەنووس گیراون.

 

ئێستا با کەمێک ئاوڕ بۆدواوە بدەینەوە..

سێ رۆژ پێش 15ی تەمووز،  لەسەر ویستی داواکاری گشتی ئیستەنبوڵ فوزوڵی ئایدۆدوو، ڕوونکردنەی تەواو لەسەر هاوکارەکان  و بەڕێوبەرەکانی زەمان کۆکرایەوە.  پارێزەر فوزوڵی ئایدۆدو، لە لیستەکەدا ناوی هەندێ نوسەریشی نووسی و 5  کەسی لە 26ی تەمووزدا خستە ژێر چاودێری. دادوەری دادگای تاوانەکان لە ئیستەنبوڵ  بڕیارەکانی بەپێی وتەکانی و پاریزەر فوزوڵی ئایدۆدوی  دەرکرد.

لە 27ی تەممووزدا پێش ئەوەی بخرێنە ژێر چاودێری، لە سایتەکانی ئینتەرنێت راستەوخۆ بڵاوکرایەوە. لە ماوەیەکی کورتدا ئەوانەی ناویان لە لیستەکەدا هەبوو کەسە نزیکەکانیان خرانە ژێر چاودێری. هەندێکیان جانتاکانیان ئامادەکرد و لەبەر دەرگا چاوەڕێی هاتنی پۆلیس بوون. هەندێکی تریان لەبەر ئەوەی لەماڵ نەبوون نەتواندرا بخرێنە ژێر چاودێرییەوە. هەندێکیشیان بۆ رۆژی دواتر لە نزیکترین وێستگەی پۆلیس خۆیان بەدەستەوە دا و وتیان “لە هەواڵەکان بینیم کە بەدوای مندا دەگەڕێن”.

 هەموو کەس بەخۆی دەوت ڕاستە ئێمە لەژێر چاودێریداین بەڵام ئێمە جگە لە رۆژنامەنووسی هیچی ترمان نەکردووە. دەرۆین و قسەی خۆمان دەکەین. لە کۆتاییدا لەم نیشتیمانەدا فەرمانی باش و خراپ هەیە…بەڵام بەداخەوە وا نەبوو. لە کاتێکدا لە 15ی تەمموزدا بەو یاسایەی کە دەمانوت باش و خراپی هەیە، لە 16ی تەممووزدا گۆڕدرا بۆ شتێکی تر. لە شەوی 15ی تەمموزدا کاتژمێر 1، لە کاتێکدا هێشتا فڕۆکەی کودەتاچییەکان لە ئاسماندا بوو، 2 هەزر و 745 دادوەر و داواکاری گشتی خرانە ژێر چاودێری.

بۆ رۆژی دواتر، ڕۆژنامەنووسەکان بە دەستی کەلەپچەکراوی خرانە ژێر چاودێری. ئەوانەی وتیان “دەڕۆین و زانیاری تەواو پێشکەش دەکەین و چەن رۆژێک لەژێر چاودیریدا دەبین و دەردەچین” رۆشتن و نەگەڕانەوە. رۆژەکان تێپەڕین و بەڵام کەس دەرنەچوو. ئەوانەی رۆشتن هەموویان دەستگیرکران و خرانە بەندیخانەی سیلیڤری.

 چەند ڕۆژ و هەفتە و مانگ تێپەڕی ، هەندێکیان پارێزەریان دۆزییەوە و بێتاوانی خۆیان دەسەلماند، ئەوەشی نەیدۆزیەوە چەندین جار بە نووسینی خۆی بێتاوانی خۆی دەنوسیەوە. لە کاتێکدا کەس نەیدەزانی بۆچی گیراوە.

لە کۆتاییدا لەپاش تێپەڕ بوونی 9  مانگ، تۆمەتنامەیەک بە واژۆی پارێزەر عیسمەت بۆزتورک بڵاوکرایەوە. وەک هەمیشە ئەم تۆمەتنامەیە پێش ئەوەی بدرێتە دەست پارێزەرەکانی تر درایە دەست تۆڕی میدیایی. تۆمەتەکان و سزاکان ترسێنەر بوون.

بە تۆمەتی ‌هەوڵدان بۆ لەناوبردنی دەستوور یاخود هەوڵدان بۆ لەناوبردنی پەرلەمانی تورکیا و بوون بە ئەندام لە گرووپی تیرۆریستیدا بۆ ماوەی 15 ساڵ سزای بەندیخانە درێژ کرایەوە. پارێزەر ئیشەکەی بە تەواوی کردبوو، بەشێوەیەک ئەگەر رۆژێک بە سزای کودەتاچیەتی هاتنە دەرەوە ئەوا 15 ساڵی تریان هەیە بە تاوانی بوون بە ئەندامی تیرۆرستی.

رۆژنامەنووس و پارێزەرەکان پاش خوێندنەوەی تۆمەتنامەکە هەموویان زۆر سەریان سوڕما، تۆمەتنامەیەکی 64 لاپەڕەیی چەند جار خوێندیانەوە، کێ و چ تاوانێکی ئەنجام داوە دیار نییە بەڵام سزاکەیی هەمیشەییە.  بۆ هیچ کام لەو نوسینانە سکاڵا نەکرا. بەڵام بەپێی یاسای رۆژنامەوانی ئەگەر تاوانێک هەبێت لە نوسینێکی ناو رۆژنامەدا ئەوا پارێزەری رۆژنامەوانی دەتوانێت لە ماوەی چوار مانگدا بانگەشەنامەیەک رێک بخات و سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت. ئەگەر نا بەشێوەیەکی تر ناتوانرێ سکاڵا تۆمار بکرێت.

هەندێ لە گومانلێکراوەکان کە سزای هەمیشەییان بەسەردا بڕاوەتەوە، هاوبەشی کۆمپانیایەک یان بەڕێوبەر بووە کە بە کاری بازرگانی تۆمەتبار کراون. ئەوە چ تاوانێکە کە سزای هەمیشەیی بەسەردا دەردەکرێت؟ نە خۆیان و نە پارێزەرەکەیان تێنەدەگەشتن.

پاش تێپەڕبوونی 420 رۆژ لە دەستگیرکردنیان لە 18ی ئەیلولی 2017 دا لە یەکەم دانیشتنی دادگادا رۆژنامەنووسەکان توانیان تۆمەتنامەکەی پارێزەر عیسمەت بۆزتورک هەڵبوەشێننەوە. بەدڵنیاییەوە ئەنجامەکەی نەگۆڕا، زیندان بەردەوام بوو. لە دانیشتنەکانی دواتریشدا بەهەمان شێوە. لە پاش سێ دانیشتنی دادگا ئەنجامەکەی نەگۆڕا .

هاوکارەکانی رۆژنامەی زەمان کە لە 18 کەس پێک هاتبوون دۆسیەکانیان جیا کرایەوە و ، لە دانیشتنی 1ی مایسدا بڕیاری بێتاوانی بۆ 6 کاسیان دەرچوو. وە جگە لە 3 کەس ئەوانی تر هەموویان ئازاد کران.

لە دانیشتنی 11ی مایسدا ، عەلی بوڵاچ و بەڕێوبەرێکی پڕ ئەزموونی زەمان مێهمێت ئۆزدەمیر ئازاد کران.

لە نێوان 30 کەسدا کەسێکی تریش زیاد کرا و بوون بە 31 کەس و تۆمەتنامە و سزای هەمیشەیی وەلانرا، وە ئەو رۆژنامەنووسانەی کە تاوانبار کرابوون بە تۆمەتی کودەتاچییەتی، دەرکەوت کەوا شتێکی بەو شێوە بوونی نییە.  پاش گۆڕانی 3 جار دادگای سزای ئیستەنبوڵ لە کۆتاییدا دادوەر وتی کەوا هەموو رۆژنامەنووسەکان بێتاوان دەرچوون، لە نێوانیاندا دوو کەس بوونە قوربانی و بڕیاری بەردەوامبوونی زیندانیان بەسەردا دەرکرا، لە کاتێکدا کە سەیر دەکەین ئەو دوو کەسەش وەک ئەوانی تربێتاوان بوون.

 

 لە سکاڵاکانی رۆژنامەی زەماندا کێ چ سزایەکی وەرگرت؟

شاهین ئاڵپای بە تۆمەتی ئەندام لە گرووپی تیرۆرستی سزای 8 ساڵ و  9  مانگی بۆ دەرچوو.

عەلی بوڵاچ بە تۆمەتی ئەندام لە گرووپی تیرۆرستی 8 ساڵ و 9 مانگ

ئەحمەد توران و ئیبراهیم کارایەغێن سزای 9 ساڵ بە تۆمەتی ئەندام لە گرووپی تیرۆرستی بەڵام ئێستا بێتاوانن.

لالەزار سارئیبراهیمئۆغڵو، ئۆرهان کەمال ، ئیحسان داغ، نوریە ئاکمان، و مێهمێت ئۆزدەمیر ئازاد کران.

هەموو ئەو رۆژنامەنووسانەی کە بە تاوانی هەوڵدان بۆ لەناوبردن دەستوور تاوانبار کرابوون ئازاد کران.

 

سەرچاوە؛

http://www.shaber3.com/hani-bu-gazeteciler-darbeciydi-haberi/1308627/

Show More
Back to top button