نوسەرانوتار

ئایا ئاخاوتنی زەڕڕاب بە واتای پوکانەوەی ئاکەپە دێت؟… مەحمود ئاکپنار

ڕەزا زەڕڕاب لە لایەن وەزیرەکانی ئاک پارتیەوە خەڵاتی باشترین بازرگانی ساڵی پێدەدرێت

 

ئایا ئاخاوتنی زەراب بە واتای پوکانەوەی ئاکەپە دێت؟

بە خامەی/مەحمود ئاکپنار

 

لە ڕاستیدا ئاکەپە ماوەیەکی درێژە لە پوکانەوەدایە. لە دادوەری، نوێبوونەوە و دیموکراسی پچڕا و توشی گەڕانەوەیەک هات. لە ئێستادا گۆڕاوە و خودی خۆی نییە، و وڵاتیش بە هەدەر دەدات.

لە باری کۆمەڵایەتی و دامەزراوەییدا لە قۆناغی کەوتندایە. ئەم کەوتنە وەک کەوتنی بینایەک نابێت لە کاتی زەمین لەرزەدا. کۆتاییەکی لەسەر خۆیە و وەک کرانەوەی گرێیەک دەبێت. هاوشێوەی ئەو دارانەی  لە ناوەوە ڕزیون و توانایان لە دەست دەدەن بەڵام لە دوورەوە بە پەل و قەدوباڵادا بە ساغ دادەنرێن. هەر لەگەڵ تووشبوونی بە زریانێک لەگەڵ زەویدا تەخت دەبێت چونکە پەیوەندی بە زەوییەوە لاواز بووە.

 

لەگەڵ بردنەوەی ئێردۆغاندا، ئاکەپە دەیدۆڕێنێت

ئەگەر پێویست بێ دەست پێکردنی باری لاری ئاکەپە ببەستینەوە بە ڕووداوێکەوە ئەوا دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە هەنگاوەکانی ئێردۆغان لە وازهێنانی لە دەنگی زۆر و چوون بەرەوە بوون بە پیاوی یەکەم. یاداشتنامەی –  E-ی 27ی نیسان بە خاڵی وەرچەرخان و کرانەوە دادەنرێت بۆ ئێردۆغان بۆ بوون بە پیاوی یەکەم. ئێمە نازانین ئەو یاداشتنامەیە چەندە هەڕەشە بووە بۆ ئەکەپە، چەندە هەنگاویش بووە بۆ ستراتیجی ئێردۆغان بۆ بوون بە پیاوی یەکەم. دوای پێدانی یاداشنامەکە بە ئێردۆغان و یەکتربینینیان لە دۆڵمەباهچە قۆناغی تاکڕەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە و  پێکەوە نانی دارایی ئێردۆغان دەستی پێکرد. دوای ئەم ڕووداوە، ئێردۆغان وەک “پیاوێکی دیندار و مل نەدەر بۆ دەسەلاتی سوپا” بە کۆمەڵگە ناسێنرا. بە ئازایەتی و ستەم دیدەیی کرایە پاڵەوان و برایە دۆخی تاکە دەسەڵاتدارەوە.

لەگەڵ چوونی ئێردۆغان بۆ بوون بە تاکە کەسایەتی، ئاکەپە دەستی بە لە دەست دانی هێز کرد. لە ڕاستیشدا ئێردۆغان نەک هەر بووە هۆی لاواز بوونی هێزی تورکیا، دیموکراسی و دادپەروەری، بەڵکو بۆ ئاکەپەش هەمان شت بوو. لەگەڵ ڕووداوەکانی پارکی گێزیدا دەستی کرد بە زۆرداریکردن. هزری نیشتیمانی تاکە پیاو، میللەت و دین وەک گورزەیەکی هەوا کرایە ناو ئەم نەتەوە پارێزگارەوە. 17-25ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2013 قۆناغێکی یاسایی بوو، بەڵام کارانێکی زیاتر هەبوون دەبوایە بە ئێردۆغان بکرێت. دۆسییەی 17-25 کە لە ئێستادا دەبینی بە چڕی کاری لەسەر دەکرێت، بەڵام لەو کاتەدا لەناو برا و ئەمەش ڕێی چوونی ئێردۆغانی بەرەو دەسەڵاتی تاکە پیاو کردەوە. 15ی تەمووزیش “لوتفێکی خودایی” بوو بۆی ئەو کارانە جێبەجێ بکات کە لە دۆلمەباهچەدا بەڵێنی ئەنجامدانیانی دابوون. بە هاندانی دیندارەکان، یارمەتی کۆمەڵەکان و هاوکاری گروپی دەوڵەتی قووڵی ئەرگەنەکۆن، پاککردنەوە و لەناوبردنی جەماعەتی خزمەتی بەجێهێنا. ئەو بە کۆمەڵ لە ناو بردنەی پێشتر بە سەربازە شارستانییەکان دەکرا، ئێستا بە هاونیشتمانیانی دینداری ڕووکەش ئەنجام دەدرێت. کوشتنی کۆمەڵەیەکی کاریگەر و پەروەردەکراو و دیندار حەواڵەی بکوژێکی بەکرێگیراوی بەناو “ئیسلامی” کراوە. زۆر بە شارەزایی پلانی بۆ دانراوە، بە شێوازێک کە هیچ کەسێک بە شوێن جۆشپێدەر و بکەری ئەم تاوانەدا کە ڕێکخراوی قوڵی ئەرگەنە کۆنە، ناگەرێت.

 

پەیامی سەرەکی ئێردۆغان تەواوکرا.

ئاکەپە هەر لەو کاتەوە لە داڕوخاندابوو کە لە دیموکراسی، کاری بە کۆمەڵ و یاسا دابڕا و بەرەو ڕژێمی تاکە پیاو ڕۆشت. دوای دروێنە کردنی سەرچاوە مرۆیی 40 ساڵ پەروەردە کراوی ئەنادۆڵ لەلایەن ئەم بازرگانانەی دینەوە، پەیامی ڕاستەقینەی ئێرۆغان تەواو بوو.

ئێردۆغان لە ساڵی 2010 بە دواوە بەردەوام خۆی بەهێز کردووە، بەڵام دیموکراسی، ئابووری و یاسا و بیرۆکراسی و میللەتی بە تەواوی لە ناوبردووە. ئیتر ئاکەپە هێندە چەپەڵ، گەنیوو و دەست سوورە بە خوێن کە ئێردۆغان و ژێردەستەکانیشی ناتوانن بەرگری لێبکەن. ئەگەر ئاکەپە بتوانێت لە ئێردۆغان ڕزگاری بێت، ڕەنگە بتوانێت وەک هەر پارتێکی تر لە ژیان بەردەوام بێت. بەڵام لە مەودوا ژیانی ئێردۆغان وابەستەیە بە ماوە درێژکردنەوە و ئەو سازشانەی بۆ کارەکتەرە نێودەوڵەتییەکانی دەکات.

پێویستە دانپێدانانەکانی زەڕاب، ئەو زیانانەی لە سەرمایەی مرۆیی ئەنادۆڵ درا لە 15ی تەمووزدا و تەواو کردنی پەیامی ئاکەپە/ئێردۆغان و چوونیان بەرەو پیری مەرگیان، پێکەوە هەڵبسەنگێندرێن. پەیامی بەڵێندەرە ناسەرەکییەکە بە کۆتا هێنرا، دەست و ڕوویان خوێن و پیسی پێوەیە. خۆی وەک ‘پاڵەوانی ڕزگارکەر’ دەبینی و کەوتە دۆخی ملە قرتێی هاوکارەکانیان ‘ئەرگەنەکۆنەکان’  کە پێکەوە تاوانەکانیان ئەنجام دابوو.

لەلایەکی ترەوە، ئیتر ئێردۆغان تاکە پیاوی ڕژێمەکەیە، وتەکانی و کارەکانی کارەکتەرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بێزار دەکەن. بە پێی ئەوەی کە پەیام و ئامانجی ئێردۆغان بە کۆتا هاتووە، کۆتایی خۆشی خێرا دەبێت.

 

دروست بوونی ئەندێشە لە نێو کادێرانی ئاکەپە

ڕاست نییە بکەوینە بارێکی وەهاوە کە هەر زەراب قسەی کرد چاوەڕێی بە چۆکدا هاتن و تەواو بوونی ئێردۆغان بین. ئێردۆغان دووبارە ئەم بابەتە وەک “پەلامارەکانی هێزی دەرەکی” بە خەڵک دەفرۆشێتەوە و بەم وتانەش خەڵکی خۆی لە ناو تورکیادا بە دەوری خۆیدا دەهێڵێتەوە. بەڵام لە راستیدا هەم لە ناو کۆمەڵگا و هەمیش لە ناو کادرانی ئاکەپەدا ترس و ئەندیشە بەرز دەبێتەوە. ئێردۆغان سیستمەکەی لەسەر ترس و هەڕەشە دامەزراندووە و هەر بەمەش بە پێوە دەمێنێتەوە. تەنانەت ئەوانەشی لە ڕووکەشدا ئێردۆغان جوان دەکەن و دروشمی بۆ دەڵێن، لە زۆر شت پرسیاریان هەیە و دەترسن. زیاتر لە کاریگەرییەکانی دەرەوە، ئەم سایکۆلۆژیایە کاریگەرترین هۆکارە بۆ کۆتایی پێهێنان بە تاکە پیاوێتی ئێردۆغانی دڕدۆنگ.

دیکتاتۆرەکان لەو کاتانەدا کە تا شکانی دەستەکان چەپڵەیان بۆ لێدەدرێت و هەموو ئەوەی دەیڵێن ئەنجام دەدرێت، ئەم جۆرە لە ناڕەحەتی نابینن، هەست بە بەتاڵبوونی ژێریان ناکەن. ڕۆژێک نایەت بە ئاگا بێت لەو نائاسوودەیی و ڕقە کەڵەک بووانەی دەبنە هۆی ڕووخانی. چونکە هەستەکانی مرۆڤ، ناتوانن نییەتی ڕاستەقینەیان دەربخەن.

قسەکردنی زەڕاب، قۆناغی پووکانەوەکە خێرا دەکات. ئێردۆغان بە تیۆری پلانگێڕیی تا ماوەیەکی تریش دەتوانێت ڕای گشتی ئیدارە بدات. ڕەنگە بیەوێت بە زیاد کردنی زۆرەملێی و ترس لە ناوخۆدا، خۆی لە بێ متمانەیی دەرەکی لابدات و خۆی بە پێوە بهێڵێتەوە. بەڵام ئیتر لەمەودوا بێجگە لەو وڵاتانای کە دەتوانرێت بە پێدانی بەرتیل بکڕدرێن، هیچ کەسێک متمانە بە ئێردۆغان ناکات. ئەوانەشی بە وەرگرتنی بەرتیل کار دەکەن، نرخیان بەرز دەبێتەوە. ئەوانەشی بیانەوێت قەرەبوو لە ئێردۆغان وەربگرن، لاوازی ئێردۆغان و چواردەوری، دۆسیەکانیان و تەنهاییان بەسەر بەرژەوەندی میللەتدا بەکار دەهێنن. لەمەودوا ئێردۆغان و چواردەورەکەی سک برسی وڵات و لاوازترین خاڵی تورکیان.

ئاخاوتنی زەراب لەگەڵ ئەوەی ڕوونی کردەوە کە قۆناغی 17-25 چەندە یاسایی و راستی بوو، لایەنە چەپەڵەکانی دەسەڵاتیشی پیشان دا. لەمەودوا لە ناو ئاکەپەدا دەنگە دەنگ بەرز دەبێتەوە، ناکۆکی و سەرهەڵدان زۆر دەبن. ئێردۆغانیش کاتێک بیەوێت بە کوتەک و هەڕەشە ئەمانە سەرکوت بکات، لاوازی خۆی زیاتر دەردەکەوێت. بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە پڵنگێکی کارتۆنی. لەگەڵ ئەوەشدا، جێگرەوە سیاسییەکان و دەنگە جیاوازەکان کاریگەر دەبن.

 

هەموو بەڵگەیەک بەکار دەهێنێت

وتەکانی زەڕاب لە دادگادا، بە شێوازێکی ترسناک کیمیای دەسەلاتی ئێردۆغانی شکاند و  ترساندنی، تەنانەت دەستیان کرد بە وڕێنە. ئەوانەی دوو هەفتە پێش ئێستا دوو جار هۆشدارییان دەدا بە هێزێکی نێودەوڵەتی وەک ئەمریکا لەبارەی “ڕەزای هاونیشتیمانی”ەوە، ئەمڕۆ ئەو بە سیخوڕ دەناسێنن و دەست دەگرن بەسەر ماڵ و موڵکیدا. ” پالەوانی میللی ڕزگارکەری ئابووری”، “هەناردەکەری داخەری کەمهێنانی بودجە”، خۆشیان سەریان سووڕماوە لەوەی چۆن زەڕاب تاوانبار بکەن. ئیردۆغان بۆ ڕێگری کردن لە چوونە دەرەوە و زانیاری دانی ئەو دەسەڵاتدارانەی حکومەتەکەی کە توشی گەندەڵی بوون، چوونە دەرەوەیان لێ قەدەغە دەکات. بەلام ئەوانەی هاوشیوەی ‘ئێگێمێن’ن بە وتنی: “ئەگەر یەکێکمان لە مەترسیدا بین، هەموومان لە مەترسیداین” لە ژێر عەباوە کوتەک نیشان دەدەن. بەمشێوەیە، دێنە کۆتایی ڕێگاکە، بەڵام ڕازی کردنی دونیا بەقەد ڕازی کردنی ڕای گشتی تورکیا ئاسان نابێت. پرۆسەی دادگاییەکانی ئەمریکاش نە ئەو پیاوانەی هاوشێوەی ‘فلین’ کڕیوویانن و نە ترەمپیش ناتوانن بیوەستینن. ئەو هاوپەیمانێتییەی لە کاتی دزییەکاندا دروستیان کرد، ئێستا دەگۆڕێت بۆ تاوانبار کردن، شەڕ، هەڕەشە و یەکتر ڕەش کردن. ئەگەر بینین و پارچە کردار نواندن بەرامبەر ئەم پەیوەندیە چەپەڵانە لەلایەن کۆمەڵێکی زۆری کۆمەڵگاوە کاتێکی زۆریشی بوێت، ئەوا لە ناو دەسەڵاتدا سەر ئێشە و ڕەخنەی زۆر هەیە. هەروەها چیتر ئەم پەستانە نەک تەنها لە ناوەوە، بەڵکو لە دەرەوەشەوە بە شێوازێکی زۆر دێت.

ئاخاوتنی زەڕاب ڕەنگ بێ ئەمڕۆ و بەیانی ئێردۆغان تەواو نەکات، بەڵام ئێردۆغان کە سەرجەم لایەنەکانی ئابووری، یاسا، بیرۆکراسی و ئاسایشی لەناو بردووە ئاسان نابێت بۆی خۆی لە پەستانەکانی ناوخۆ و دەرەوە لا بدات.

هیچ دیکاتۆرێک، بەتایبەت هەر کەسێک کە بەم شێوازە چەپەڵ بووبێت، نایەوێت پەتی سێدارەی خۆی ڕابکێشێت. هاوشیوەی ڕووخان و بڕانەوەی وڵات ململانێ دەکات، بە شێوەیەک هەموو بەڵگە و هۆکارێک بەکار دەهێنێت. لەبەر ئەم هۆکارە، ئێردۆغان دەکرێ ببێتە ترسناکترین خاڵی سەر تورکیا. ڕەنگ بێ پەنا بباتە بەر هەموو شتێک، ڕەنگ بێ هەموو شتێک تاقی بکاتەوە. هیوا دەخوازین کە بەشی پارێزگار و دینداری وڵات و ئەوانەی لە ناو ئاکەپەدا هێشتا هەستی نەتەوەیی و ئایینیان ماوە، چیتر نەبنە سەربازی شەڕە چەپەڵ و کەسییەکان. هیواخوازین چیتر چاو لە بەهەدەردانی میللەت و زیاتر وێرانکردنی نیشتیمان نەپۆشن.

 

http://www.tr724.com/rezanin-otusu-akpnin-cokusu-olur-mu/

Show More
Back to top button