هەواڵ

ئاکەپە دەزگا مێدیایەکانی بزاڤی خزمەت تاڵان دەکات

حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە)، لە ڕێگەی دەزگای سندوقی بیمەی ڕاسپاردە دارایەکان(TMSF)، تاڵانی سەرمایە و دارایی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی بزاڤی خزمەت دەکات، کە لە ڕابردوودا بە شێوەیەکی نایاسایی دەستی بەسەردا گرتبوو.

بە گوێرەی ڕوونکردنەوەیەک کە لەلایەن دەزگای TMSF کراوە، چاپخانەی هەریەک لە ڕۆژنامەکانی زەمان و ئۆزگور دوشونجە، ئۆتۆمبیلی پەخشی ڕاستەوخۆی هەریەک لە ئاژانسی جیهان و تەلەڤیزیۆنەکانی کەناڵتورک و سامانیۆڵو، دەخاتە بەر فرۆشتنی ئاشکرا.

لەم ڕێگەیەوە ئۆتۆمبیلی پەخشی ڕاستەوخۆی ئاژانسی جیهان و تەلەڤیزیۆنەکانی بزاڤی خزمەت، بە نرخێکی هەرزان دەدرێت بە مێدیاکانی سەر بە دەسەڵات.

TMSF بڕی ٥٨٥ هەزار یۆرۆی بۆ فرۆشتنی ئامێری چاپخانەکان و کەلوپەلی ئاژانسی جیهان دیاریکردووە، لە کاتێکدا نرخی ڕاستەقینەیان نزیکەی ٢٥ ملیۆن یۆرۆیە.

جێی ئاماژە پێدانە TMSF  هەتا ئێستا ئاشکرای نەکردووە کە کەلوپەلەکان بە چ دەزگایەکی مێدیایی تورکیا دەفرۆشێت.

 

 

Show More
Back to top button