بیروڕا

ئاکەپە بەم شێوەیە کودەتای 15ی تەموزی رێکخستووە

دوای کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ٢٠١٦، سکاڵا و قسەی بەرپرسانی ئاکەپە لەبەردەم دادگادا کە وەک سکاڵاکەر ئەنجامی دەدەن، تەواوی ئە ڕاستیانەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کە ئاکەپە چۆنی کودەتاکەی ڕێکخستووە.

قسەکانی خۆیان ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە ئەو ڕۆژە چۆن فەرمانێک بە دار و دەستەکەی ئاکەپە کراوە لەسەروی خۆیانەوە و، لە چ کاتژمێرێکیشدا ئەم فەرمانانەیان پێکراوە.

 

 

بە گوێرەی ئەو لێدوانانەی کاربەدەستانی ئاکەپە لەبەردەم داواکاری گشتی ئەنقەرە ئەنجامیانداوە، دارودەستەی ئاکەپە لە پێش ئەوەی هیچ جوڵەیەکی سەربازی دەست پێبکات، ئاگادارکراونەتەوە و خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

ئاکەپە لە پێش ئەو کاتەی دەوڵەت دانی پێدا ناوە، ئاگاداری کودەتاکە بوون

بە گوێرەی ئەو نامیلکەیەی ئاژانسی ئەنەدۆڵوی سەر بە حکومەتی تورکیا ئامادەی کردووە، کاتژمێر ١٠:٠٠ کاتی سەرەتای دەستپێکی کودەتاکەیە.

بەڵام بە گوێرەی ئەو لێدوانانەی کاربەدەستانی ئاکەپە لەبەردەم داواکاری گشتیدا دانیان پێدا ناوە، کاتژمێر ٩:٣٠ شەو کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

واتە نیوکاتژمێر پێش دەستپێکردنی جوڵە سەربازیەکان، ئاکەپە دەستی بە ئامادەکاری کردووە.

واتە ئاکەپە دەیتوانی ڕێگە بە جوڵە سەربازیەکان بگرێت بەڵام بە مەبەستی سیاسی ڕێگەی پێنەگرتووە.

 

 

ئەحمەت کەرەجا نوێنەری ئاکەپە لە شارۆچکەی ئاڵتنداغ، لەبەردەم داواکاری گشتیدا دان بەوەدا دەنێت کەوا کاتژمێر ٩:٣٠ شەو لە ماڵەکەی دەرچووە بە هۆی ئەو فەرمانەی لە کارگێری ئاکەپەوە پێیان گەشتووە. باس لەوە دەکات کە کاتژمێر ٩:٣٠ شەو لە ماڵەکەی دەرچووە و نامەی بۆ هەموو ئەندامانی پارتەکەی ناردووە هەتا لە بنکەی سەرەکی پارتەکەیان کۆببنەوە.

جگە لە کەرەجا، چەند بەرپرسێکی تری ڕێکخراوەکانی ئاکەپەش، لێدوانەکانیان بە هەمان ئاڕاستەدایە کە قسەکانی کەرەجا پشتڕاستەدەکەنەوە.

ئەحمەت کەرەجا نوێنەری ئاکەپە لە شارۆچکەی ئاڵتنداغ، لەبەردەم داواکاری گشتی ئەنقەرەدا بەم شێوەیە باسی کارەکانیان دەکات لە شەوی کودەتاکە:

 

 

من نوێنەری ئاکەپەم لە شارۆچکەی ئاڵتنداغ. من شەوی ١٥ ی تەموز کاتژمێر ٩:٣٠ شەو لە ماڵەوە چوومە دەرەوە و بەرەو بینای پارتەکەمان کەوتمە ڕێ. بە گوێرەی ئەو فەرمانەی لە سەروی خۆمانەوە بۆمان هاتبوو، دەبوو هەموومان لە بنکەی سەرەکی پارتەکەمان کۆببینەوە. هەروەها نامەمان نارد بۆ هەموو ئەندامەکانمان کەوا لە بنکەی سەرەکی پارتەکەمان ئامادە ببن. ئەوانیش هەموویان کاتژمێر ١٠:٠٠ ئامادە بوون، لەگەڵ ئەو هاوڵاتیانەی کۆبوونەوە بەرەو ناوچەی ئوڵوس ڕۆشتین. کاتێک ژمارەی هاوڵاتیان زیاتر بوو، بەرەو بنکەی سەرەکی فەرماندەیی سوپای تورکیا کەوتینە ڕێ”.

 

“بە گوێرەی ئەو فەرمانەی لە سەرۆک کۆمارەوە وەرمانگرتبوو، جوڵەمان کرد”

عەبدوڵا سێزگین ئەندامی ڕێکخراوی ئاکەپە لە ئاڵتنداغیش لە وتەکانیدا لە بەردەم داواکاری گشتی ئەوە دووپات دەکاتەوە کەوا لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە فەرمانی کۆبوونەوەیان بۆ دەرکراوە.

ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کەوا تەواوی ڕێکخراو و دامودەزگاکانی ئاکەپە لە پێش کودەتاکەدا ئاگادارکراونەتەوە و وەک ئەوە نیە کە لە وتارە فەرمیەکاندا دەڵێن ئاگایان لێینەبووە.

 

هاوڵاتیەکی بەشداریش لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەندامێتی هەیە لە سەندیکایەک دەڵێت” منیش کاتژمێر ٩:٣٠ شەو لە ماڵەوە دەرچووم. لەگەڵ  هەریەک لە هاوڕێکانم عەبدوڵا سێزگین و ئەحمەت ئارک، لەگەڵ دوو کەسی تر بە ناوەکانی خەلیل و ئارک، چووین بۆ لای تەلارەکەی ناوچەی ئوڵوس کە ئۆپێرای تێدا ئەنجام دەدرێت. دواتر لەگەڵ خەڵکەکە لەلای پەیکەرەکەی ئوڵوس کۆبینەوە و دواتر چووین بۆ بنکەی سەرەکی فەرماندەیی سوپا”.

ئەوەی لێرەدا سەیرە، هەرچەندە ئەم قسانە چوونەتە تۆمارە فەرمیەکانەوە، بەڵام داواکاری گشتی لە دۆسیەکەیدا ئاماژەی پێنەداوە و باسی نەکردووە!

 


 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/15-temmuzu-boyle-kurgulamislar/

Show More
Back to top button