بیروڕا

“ئاکەپە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی گشتی بڕیارەکانی 28 ی شوبات جێبەجێ دەکات”

 

فاتیح ئاڵتایڵی: ئایا 28 ی شوبات بە کورتی چییە؟ ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاشکرا بڕیارەکانی 28 ی شوبات جیبەجێ دەکرێت. بەشێوەیەکی زۆر قورس و خراپ. ئەمەش پارتێكی سیاسی ئەنجام دەدات کە بانگەیەشی ئیسلامێتی دەکات.

فاتیح ئاڵتایلی نوسەری هەبێر تورک، باس لەو زوڵمە دەکات کە بەرامبەر هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت ئەنجام دەدرێت لە دوای 15 ی تەمووزەوە و دەڵیت کە بڕیارەکانی 28 ی شوبات بەشێوەیەکی بەربڵاو جێبەجێ دەکرێت.

ئاڵتایلی ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی 28 ی شوباتدا دژی جەماعەت و تەریقەتەکان ڕێکاری گونجاو گراوەتە بەر و وتیشی “ئەربەکان سەرۆکی وەزیرانی ئەوکاتە کە دەیزانی ئەم هەڵمەتە کارێکی هەڵەیە لەبەر ئەوە واژۆی لەسەر ئەو بڕیارە کرد”.

هەندێک لە نوسینەکەی فاتیح ئاڵتایلی بەم شێوەیەیە:

بڕیارێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا درا لەسەر ئەوەی ڕێگری بکرێت لەو تەریقەت و جەماعەتانەی کە لەناو دەسەڵاتدا دەستیان هەیە.

ئەربەکان سەرۆکی وەزیرانی ئەوکاتە کە دەیزانی ئەم هەڵمەتە کارێکی هەڵەیە لەبەر ئەوە واژۆی لەسەر ئەو بڕیارە کرد.

بەڵام ئەو ڕووبەڕووبونەوەیەی کە پارتی رەفەح ئەنجامی نەدا، خەڵکی پارتێکی دیکەی هێنایە سەر حوکم کە هەستێت بەم کارە.

کار لە کار ترازا و بوو بە ڕووبەڕووبونەوەیەکی سیاسی.

دواتریش دیارە کە چی ڕویداوە.

بەڵام ئەمڕۆ دیارە کە بڕیارەکانی 28 ی شوبات بەشێوەیەکی ئاشکرا جێبەجێ دەکرێت.

Show More
Back to top button