هەواڵ

ئاکن ئیپێک باسی ئەو ستەمە دەکات کە لە دایکی دەکرێت

ئاکن ئیپێک خاوەنی کۆزا ئیپێک هۆڵدینگ کە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەست بەسەردا گیرا، لە هەژماری تایبەتی خۆی باسی ئەو زوڵمانە دەکات کە بەرامبەر مەلەک ئیپێکی دایکی دەکرێت.

ئیپێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر باسی ئەوە دەکات کە پارێزەر سێرهات توغرال سکاڵای لەسەر دایکی تۆمارکردووە بۆ ئەوەی لەو ماڵەی 40 ساڵە تێیدا دەژی دەری بکات و دەڵێت: “بۆچی… هیچ هۆکارێک نییە… تەنها لەبەر ئەوەی لە قۆناغێکداین کە سوکی و بێشەرەفی سنووری نییە. خۆی لە خۆیدا هەموو شتێکتان لێسەندووە، ئایا چییان بەش ناکات، بەچی تێر دەبن ئەم دزانە، ئایا چیتان لە کەسێکی بەتەمەن و بێ بەرگریکار دەوێت ئەی ناکەس بەچانە”.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/akin-ipek-annesine-yapilan-zulmu-anlatti-savunmasiz-bir-kadindan-ne-istiyorsunuz-asagilik-yaratiklar/

Show More
Back to top button