هەواڵ

ئافرەتێکی 30 ساڵان بەهۆی وەرنەگرتنی دەرمانەکانییەوە لە زیندان کۆچی دوایی کرد

2 مانگ پێش ئێستا لە شاری ئۆردو دەستگیر کرا. هێشتا نەچووبووە بەردەم دادوەر، هەروەها توشی نەخۆشی سییەکان بوو. بە بینانووی ئەوەی کە کۆتایی هەفتەیە، دەرمەناکانیان پێنەدا و خرایە ژێر چاودێری وردەوە. لە نەخۆشخانە خەوێندرا بەڵام زۆر درەنگ بوو، هەفتەیەک توانی خۆی ڕابگرێت. نەسرین گێنجئۆسمانی 30 ساڵان دوێنی شەو گیانی لەدەستدا.

دوای دەستگیرکردنی هەزاران کەسی بێتاوان لەلاین حکومەتەکەی ئاکەپەوە کە لەدوای کودەتا دەستکردەکەی 15 ی تەمووز دەستی پێکرد، بەردەوامبوونی ئەو زوڵمانە بووە هۆی مردنی ئافرەتێکی گەنجی دیکە لە زینداندا. نەسرین گێنجئۆسمانی 30 ساڵ بەتۆمەتی هاوسۆزی بۆ بزاڤی خزمەت، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری ئۆردو دەستبەسەرکرا، دواتر بەبێ بوونی هێج بەڵگەیە، ڕەوانەی زیندان کرا.

نەسرین گێنجئۆسمان لە زیندانی توشی میکرۆببێک بوو کە کاریگەری کردە سەر سییەکانی، سەرەڕای گەشەسەندنی نەخۆشییەکەی، بەڵام ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکرا. دواتر ڕەوانەی بەشی تەندروستی زیندانەکە کرا و لەێ دەرمانیان پێدا.

دوای ئەوەی دەرمانەکانی تەواو دەبێت، نەسرین سەردانی بەشی تەندروستی زیندانەکە دەکات بۆ وەرگرتنی دەرمانی دیکە، بەڵام بە بیانوی کۆتایی هەفتە دەرمانیان پێنەدا و دواتر بەهۆی خراپ بوونی باری تەندروستی، خرایە ژێر چاودیری وردەوە. سەرەڕای مانەوەی لە نەخۆشخانە بۆ هەفتەیەک، بەڵام نەتوانرا ڕزگار بکرێت و گیانی لەدەستدا.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/cezaevleri-olum-evi-oldu-zaturre-ilaclari-verilmeyen-nesrin-gencosman-cezaevinde-vefat-etti/

Show More
Back to top button