هەواڵ

ئاشکرا بوو دەستگیرکراوانی بایلۆک بە هەڵە دەستگیر کراون

داواکاری گشتی ئەنقەرە لە نوسراوێکدا بۆ فەرمانگەکانی داواکارە گشتیەکان، لەوە ئاگاداریان دەکاتەوە کە ١١ هەزار  ٤٨٠ هاوڵاتی بە بێ هیچ هۆیەک لەسەر بەکارهێنانی بەرنامەی بایلۆک دەستگیر کراون یاخود لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.

لە دوای هەوڵی کودەتا دەستکردەکەی ١٥ ی تەموزی ساڵی ڕابردوو، دەیان هەزار هاوڵاتی بە پاساوی دابەزاندنی بەرنامەی بایلۆک لە تەلەفۆنە زیرەکەکانیاندا کە هاوشێوەی ڤایبەر و وەتسئەپە، دەستگیر کران یاخود لە کارەکانیان دوور خرانەوە.

داواکاری گشتی ئەنقەرە لە نوسراوێکی فەرمیدا هەموو فەرمانگەکانی داواکاری گشتی ئاگادار دەکاتەوە کە دابەزاندنی بەرنامەی بایلۆک بە تەنها نابێتە پاساوێکی یاسایی بۆ دەستگیرکردنی هاوڵاتیان.

هەروەها لەوەش ئاگاداری کردوونەتەوە کە لە ماوەی داهاتوودا ١١ هەزار و ٤٨٠ هاوڵاتی دەرکراو لە کارەکانیان بەو هۆیەوە، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی تورکیا دەگێڕدرێنەوە سەر کارەکانی پێشووتریان.

مورات ئاککۆچ یەکێک لە یاساناسەکانی تورکیا سەبارەت بەم بڕیارە دەڵێت” لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦ ڕایانگەیاند کەوا ٢١٥ هەزار هاوڵاتی ئەم بەرنامەیەیان بەکارهێناوە، بەڵام دواتر ١١٣ هەزار کەسیان بە هەر هۆیەک بێت لە سزادان و دەستگیرکردن دوور خستەوە، ئێستا ئەو ١١ هەزار کەسەی تر کە بە تەمان لێبوردنیان بۆ دەربکەن، بە هەمان هۆکاری پێشووە، بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین ٩١ هاوڵاتیەکەی تریش کە دەمێنێتەوە، هەروەک ئەو ١١ هەزار کەسە بێ تاوانە”.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی TR724

Show More
Back to top button