هەواڵ

ئابڕووچوونەکانی باڵیۆزی تورکیا لە سریلانکا کۆتایی نایەت

 

دوای ئەوەی تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپی تیرۆریستی داعشی دایە پاڵ هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت لە سریلانکا، زنجیرەی ئابڕووچوونەکانی تونجا ئۆزچوهادار باڵیۆزی تورکیا لە کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا بەردەوامە. ئەم جارەیان تونجا ئۆزچوهادار لیستێکی تیرۆری ٥٠ کەسیی پێشکەش بە وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی سریلانکا کردووە.

ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی لە مانگی ڕابردوودا لە سریلانکا ئەنجامدرا و چەند کڵێسا و هۆتێلێک تێیدا کرانە ئامانج خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت. ماڵپەرێکی هەواڵیی سریلانی بە ناوی newsfirst بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەو ١٦ تیرۆریستەی کردەوە تیرۆریستییەکانیان ئەنجامداوە لە تورکیا مەشقیان پێکراوە. دوای ئەو هەواڵە واسانثا سەنانیاکی ئەندامی پەرلەمانی سریلانکا و وەزیری پێشووی دەرەوەی سریلانکا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥دا لە لایەن باڵیۆزی تورکیاوە لە سریلانکا لیستێکی ناوی تیرۆریستان کە لە ٥٠ کەس پێکهاتبوون و تەواوی ئەو کەسانەش تورک بوون، پێشکەش بە حکومەتی سریلانکا کرابوو، دواتر لە لایەن وەزارەتی بەرگرییەوە لێکۆڵینەوە لەو کەسانە کرا بەڵام دواتر لە لایەن دوو سیاسەتمەداری مسوڵمانەوە لێکۆڵینەوەکە ڕێگری لێکرا. واسانثا سەنانیاکی ناوی ئەو ٥٠ کەسەی لە لیستەکەدا هەبوون بۆ میدیاکانی ئاشکرا کرد. ڕۆژنامەکان ناوی ئەو کەسانە و ژمارەی پاسپۆرتەکانیانی وەک لیستی تیرۆریستان بڵاوکردەوە. ئەو کەسانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتبوو زۆربەیان لە ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٥ بە مەبەستی کردنەوەی خوێندنگە و دامەزراوەی پەروەردەیی چووبوونە سریلانکا و هاوسۆزی بزاڤی خزمەت بوون. دوای ڕوودانی ئەو پێشهاتانە تونجا ئۆزچوهادار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وای پیشانی خەڵکیدا کە ئەو کەسانەی هێرشە تیرۆریستییەکانی سریلانکایان ئەنجامداوە، هەمان ئەو کەسانەی کە ئەو پێشتر ناویانی پێشکەش بە حکومەتی سریلانکا کردبوو.

بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو ٥٠ کەسە وەک لیستی تیرۆریستان خۆی لە خۆیدا لە چەندین ڕووەوە تاوانە. باڵیۆزی تورکیا وەک سەرچاوە بۆ ئەو لیستە بلاوکرایەوە. جگە لەوە لیستەکە لە ساڵی ٢٠١٥ پێشکەش بە حکومەت کرابوو ، واتە پێش ئەنجامدانی هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦. ئەو هەوڵی کودەتایەی کە بە هۆیەوە حکومەتی تورکیا هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتی وەک تیرۆریست ناساند و لە هەموو شوێنێکی جیهاندا سکاڵا لە دژیان دەکات و تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەستێت بۆ ئەوەی ڕادەستی بکرێنەوە. ئەو لیستەی باڵیۆزی تورکیا پێشکەشی حکومەتی سریلانکای کردبوو ناوی چەند کەسێکی تێدابوو کە بە درێژایی تەمەنیان نەچووبوونە نێو خاکی سریلانکاوە. سەرەڕای ئەوەی باڵیۆزی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥دا ناوی ئەو ٥٠ هاوسۆزەی بزاڤی خزمەتی پێشکەش بە حکومەتی سریلانکا کردبوو، و وەک تیرۆریست تۆمەتباری کردبوون، بەڵام هێشتا هەر بەردەوام بوو لە بەڕێکردنی مامەڵەکانیان لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە سریلانکا. لە لایەن پێیان دەڵێت تیرۆریست و لە لایەک ئیشوکارەکانیان بۆ جێبەجێ دەکات. هاوشێوەی ئەوەی لە لیستەکەدا ناوی چەند کەسێکی تێدایە کە بە هیچ شێوەیەک سریلانکایان نەبینیوە، ناوی چەند کەسێکی دیکەی تێدایە کە لە ساڵی ٢٠١٣ وە سریلانکایان بەجێهێشتووە.

 

http://www.tr724.com/sri-lanka-turk-buyukelciliginin-skandallari-bitmiyor/

Show More
Back to top button