هەواڵ

ئابڕووچوونی ‘خەڵاتی نیشتیمان’ بۆ ئەو هەواڵدەرانەی بوونەتە یارمەتیدەر لە کوشتنی هاوسۆزانی بزاڤی خزمەتدا

 

ئەو ڕەشبگیر و ئەشکەنجەدانەی لە دوای ١٥ی تەموزەوە بەرامبەر بە هاوسۆزانی بزاڤی خزمەت و کەسە نزیکەکانیان ئەنجام دەدرێت، لە لایەن وەزیری ناوخۆی تورکیاوە برایە قۆناغێکی نوێوە. سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا ‘خەڵاتی نیشتیمان’ ی بەخشیوە بەو کەسانەی بوونەتە یارمەتیدەر لە دەستگیرکردن یاخود کوشتنی کەسە نزیکەکانی خۆیان کە هاوسۆزی بزاڤی خزمەت بوون.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی، ئەو خەڵاتەی دەدرێتە ئەو کەسانەی هەواڵیان لە کەسە نزیکەکانی خۆیان داوە و بوونەتە هۆی دەستگیرکردنیان یاخود کوشتنیان بڕەکەی لە لایەن لیژنەیەک لە ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس و فەرماندەیی گشتی جەندەرمەوە دیاری دەکرێت. وە لە کۆتاییدا وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕەزامەندی کۆتایی لەسەر دەردەبڕێت. وە بڕی ئەو خەڵاتە بە کاش لە لایەن پاریزگاری شارەکانەوە دابەش دەکرێت، بەڵام ناسنامەی ئەو کەسانە دەپارێزرێت کە پارەکە وەردەگرن.

جگە لەوە لە هەواڵەکەدا ئاماژە بۆ کراوە کە یەک یەک خەڵاتی هەموو ئەو کەسانە دەکرێت کە یارمەتیدەر دەبن لە دەستگیرکردن یاخود کوشتنی ئەو هاوسۆزانەی بزاڤی خزمەت کە ناویان لە ڕیزی داواکاراوەکاندایە، وە نووسیویەتی: “بە پێی ئەو هەواڵانەی دەست ڕۆژنامەی یەنی شەفەق کەوتووە هەتا ئێستا بڕی ٥٤٧ هەزار لیرەی تورکیا وەک خەڵات بەخشراوە بە ٢٤٩ کەس. بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی ناسنامەی ئەو کەسانە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەپارێزرێت”.

لیستی داواکراوان لە لایەن دادگاکانی تورکیاوە کۆتاجار لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا نوێ کرایەوە. بڕی ٦٦ ملیۆن و ٩سەد هەزار لیرەی تورکی وەک خەڵات دانراوە بۆ ئەو کەسانەی زانیارییان هەیە لەسەر ٧٤ کەس کە ١٢ کەسیان لە لیستی سووری داواکاراواندان. جگە لەوانە هەر لە چوارچێوەی لیستی داواکاراندا، ٦٧٢ ئەندامی پەکەکە و ٣٤٢ هاوسۆزی بزاڤی خزمەت و ١١٩ کەس لە گروپە چەپەکان و ٧٥ کەس لەو گروپانەی ئایینیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە، ناویان لە لیستی داواکراوەکاندا هەیە.

 

سەرچاوە: http://www.tr724.com/cemaati-uyelerinin-oldurulmesine-yardim-eden-muhbir-ve-katillere-vatan-odulu-skandali/

Show More
Back to top button